23/04/2016

پەیکەرێکی قانع بەخاک دەسپێردرێت

5275 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندێک پەیکەرێک بۆ قانعی شاعیر دروست دەکات، لەبەرئەوەی هیچ شوێنێک بۆ دانانی پەیکەرەکەی دابین ناکەن ئەویش پەیکەرەکە بەخاک دەسپێرێت.

QANNO.jpg

هونەرمەندی پەیکەرساز بەشیر ناسری کە خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پەیکەرێک بۆ شاعیر "قانع" دروست دەکات، دواتر چەند جارێک دەچێتە شارەوانی مەریوان بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت و دابینکردنی شوێن بۆ پەیکەرەکەی، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکی نادەنەوە، پاشان بەشیر بڕیار دەدات پەیکەرەکە بەخاک بسپێرێت و دارێکی لەسەر بنێژێت و پێشکەشی شاری مەریوانی بکات.

PAII2aa.jpg

بەشیر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی " ماوەی دوو ساڵە پەیکەرەکەی مامۆستا قانعم تەواو کردووە، پێم خۆش بوو پێشکەشی بکەم بە شاری مەریوان، بەڵام بەهۆی ناشارەزایی بەرپرسانی شارەوانی و سوود وەرنەگرتنیان لە هونەرمەندە باشەکانی مەریوان، ڕۆژ بەڕۆژ دیمەنی شار بەرەو ناشیرینی دەچێت و هیچ بەرپرسێک وەڵامی هونەرمەندە باشەکان ناداتەوە"

ناسری زیاتر دەنوسێت " لەبەر ئەوەی بەرپرسانی شاری مەریوان شوێنێکیان بۆ ئەم پەیکەرە دابین نەکرد کە شایانی ئەم شاعیرە بێت، بڕیارمدا پەیکەرەکە بە نیشانەی دارێک پێشکەشی مەریوان بکەم "

PAII3aa.jpg

ب.ر