بەپەلە

سێ هاووڵاتی لە ناوچەى نەفتخانەى خانەقین فڕێندران

سێ هاووڵاتی لە ناوچەى نەفتخانەى خانەقین فڕێندران
31/01/2016

3673 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیار جەمال - کفرى

پەیامنێری NRT لە قەزای کفری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ هاووڵاتیی قەزاکە لە ناوچەی نەفتخانەى نزیک خانەقین لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە فڕێندراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی قەزاکە بە NRT ڕاگەیاند، سێ هاووڵاتیەکە لەلایەن ژمارەیەک ماتۆڕ سوارەوە فڕێندراون کە پێشتر لە ناوچەی نەفتخانە چەند جارێک بینراون.

هەروەها سەرچاوەیەکى ئاگادار لە پۆلیسی قەزای کفری بە NRT ڕاگەیاند، هیچ زانیارییەکی فەرمیان لەو بارەوە پێ نەگەیشتووە و تائێستا کەس سکاڵای لەلای ئەوان تۆمار نەکردووە.

هاوکات بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری NRT پێشتر هێزەکانی پێشمەرگە هاووڵاتیانی قەزای کفرییان ئاگادار کردووەتەوە کە نزیکی ناوچەی نەفتخانە نەکەون بەوپێیەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندا نییە.

ئەو سێ هاوڵاتییە دوانیان بران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بەمەبەستی گەڕان بۆ دۆمەڵان چونەتە ناوچەی نەفتخانەو فڕێندراون.

ر.ا