بەپەلە

ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی یان بۆ سەرئێشە

6/13/2017 11:41:00 AM

697 جار خوێندراوەتەوە

حەكیم عەبدولكەریم
+ -

ئه‌گه‌ر ریفراندوم له‌یه‌كێك له‌ پێناسه‌كانى بریتى بێت له‌ "كه‌ره‌سته‌یه‌كى ده‌نگدانى خه‌ڵك بێت له‌ سه‌ ر بڕیاره‌ په‌رله‌مانیه‌كان ,گه‌ل بڕیارده‌دات كه‌ بریار یان بڕیارێكى په‌رله‌مان ده‌بێت به‌یاسا یان ره‌فز ده‌كرێته‌وه‌" به‌م پێناسه‌ى ڤولف لینده‌ر ئه‌م ریفڕاندومه‌ى كه‌ ئیستا بووه‌ به‌ روژه‌فى سیاسى له‌ باشوورى كوردستان له‌ ڕووى یاسایه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه.‌
به‌واتایه‌كى دیكه‌ دروستر له‌م حاڵه‌تى په‌كحستنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرا پێشتر كار بۆ بوونى په‌رله‌مانبكرایه‌ جا به‌ كاراكردنه‌وه‌ یان هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ك ,وه‌ گرفته‌كه‌ له‌ برى ئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ قول هه‌موو ره‌هه‌ندوو ئه‌گه‌ره‌كانى بخرایه‌ته‌ به‌ رده‌م هاوڵاتى كوردستان بۆ به‌ رچاوروونى له‌ باشه‌و خراپه‌كانى دواى ئه‌م ریفراندومه‌ جا به‌ به‌ڵێ بیت یان نه‌خێر.
به‌ڵام هه‌ر له‌ سه‌ ره‌تاى ئه‌م ده‌نگو بشێویه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى هێناوه‌ته‌ ناو كومه‌ڵگا وه‌ له‌ برى بیركردنه‌وه‌ى ستراتیژى له‌م بابه‌ته‌ به‌ داخه‌وه‌ بووه‌ به‌ بابه‌تێكى پاڵه‌وانبازى له‌ كرن و نەكرن له‌ باس وخواستى به‌ڵێ و نه‌خێر كه‌ تائیستا ره‌نگه‌ ئاسایى بیت له‌ دروستبوونى به‌ ره‌كان به‌ڵێ و نه‌خێر و ته‌نانه‌ت بوونى ڕاى سێهه‌م  كه‌ لێكدانه‌وه‌ى ترى هه‌ بێت جیاواز به‌تایبه‌ت له‌ پارتى و گوران كه‌ به‌ داخه‌وه‌ بۆ شوینى قولشكانه‌وه‌ى یه‌كتر له‌كاتێكدا شكانى میله‌ت پیش شكانى باڵه‌كانى ئه‌و دولایه‌نه‌ یه‌ ئه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ هه‌ڵسه‌نگاندنى وژدانیانه‌ بو هه‌ریه‌ك له‌و دولایه‌نه‌ بكرێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ بۆچونم ده‌ركه‌ویت.
زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌ بووترێت كه‌ هیچ لایه‌نێكى سیاسى مافى ئه‌وه‌ى نیه‌ كه‌ئه‌و مافه‌ له‌ خه‌ڵك زه‌وت بكات كه‌ ده‌نگ به‌ به‌ڵێ یان به‌نه‌خێر بدات سه‌ باره‌ت مانه‌وه‌ لەگەڵ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب له‌ حوكومه‌تێكى فیدراڵیدا، چونكه‌ ئه‌ م حوكومه‌ته‌ فیدراڵیه‌ كه‌ هه‌یه‌ نه‌ سه‌پێنراوه‌ له‌ لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وه‌ به‌ڵكوو سه‌ركرایه‌تى سیاسى كور به‌ شداربوون له‌ هاندان و خوروشانى خه‌ڵك بو ده‌ستورى عێراق ساڵى ٢٠٠٥ بێگومان هه‌ر ئه‌م پارت و لایه‌ن و بیرمه‌نده‌ سیاسیانه‌ بوو  كه‌ هه‌مان تۆمه‌تیان ده‌به‌خشیه‌وه‌ به‌و خه‌ڵكه‌ كه‌ دژ به‌و ده‌ستوره‌بوو هه‌رچه‌ن ئه‌و قوناغه‌ وه‌ك ئیستا نه‌بوو به‌تابه‌ت له‌ شكستى سیاسى و ئابورى حوكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواتر سه‌ره‌تاى ئه‌زموونى حوكمڕانى  و ئاشنا بونیان بوو به‌ ده‌ستوورو سیسته‌مى فیدرالى  بۆیه‌ كه‌ له‌ئه‌گه‌رى بیركردنه‌وه‌و بڕیارى هه‌رتاكێى ده‌نگده‌رى كوردستان به‌تایبه‌ت به‌نه‌خێر ده‌بێت پیش ره‌خنه‌ گرتن له‌و تاكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى گه‌شتن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ بگه‌ین كه‌ چیه‌؟كه‌ به‌ڕاى زۆرینه‌ى چاودێران بریتیه‌ له‌ :
١.له‌وونبوونى متمانه‌ له‌ نێوان هاوڵاتى و حیزب و حوكومه‌ت به‌تایبه‌ت دواى قوڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى داراى  و پاشه‌كشه‌ى خزمه‌تگوزارى باشى بژێوى خه‌ڵك.
٢.ده‌ركه‌وتنى هوشیارى ڕۆشنبیرى سیاسى لاى زوِرینه‌ى خه‌ڵك  به‌تایبه‌تى  له‌ سیسته‌مى فیدراڵى  كه‌ لایان وایه‌ ده‌كرێت له‌ ڕیگه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ كه‌ سیسته‌مێكى هاوچه‌رخه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى ووڵاتانى خاوه‌ن سیسته‌مى فیدرالى به‌تایبه‌ت سویسراو وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا  و چه‌ندین نموونه‌ى تر به‌تایبه‌ت بۆ پێكه‌وه‌ ژیانى نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان كه‌ ده‌كرێت ته‌جاوزى  ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ى كلاسیك بكرێت كه‌ تا ئه‌م مێژووه‌ مێژووى خوێن و به‌ریه‌كه‌وتن و كوشتو بڕ زیاتر هیچى بونه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كان نه‌هیناوه‌ دى.
بۆیه‌ هه‌ر باسكردنێك له‌بابه‌تى ستراتیژى نه‌ته‌وه‌ى ده‌بیت ڕه‌چاوى ئه‌و هوكارانه‌ بكرێت كه‌ خه‌ڵك به‌تایبه‌تى گه‌ر له‌نیوه‌ ش كه‌متربێت له‌ پیدانى ده‌نگى نه‌خێر كه‌ بریتیه‌ له‌ قورغكارى سیاسى و ئیدارى جومگه‌ كانى ده‌سه‌ڵاته‌ بۆحیزب .له‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت كار بۆ حوكومه‌تێكى باش(حوكومه‌ الرشیده‌) بكرێت كه‌ شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ بكرێت به‌بنه‌ماى ئه‌و حوكومه‌ته‌ كه‌ ئه‌مه‌ گه‌ر لایه‌نێك بیه‌وى َ به‌ڕاست ده‌وڵه‌ت بو میله‌ت دروست بكات ئاسانه‌ بۆى  كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بێت به‌تایبه‌ت گر نا له‌ پێناسه‌ى سه‌ره‌وه‌ هه‌موو پرسه‌كه‌ له‌ ژیر پرسیاردا ده‌مێنێته‌وه‌
كه‌ باس له‌ هۆشیارى هاوڵاَتى ده‌كه‌ م له‌ سه‌ر سیسته‌مى  فیدراڵى  له‌و ڕوانگه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت پیش ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كرێت یان ده‌كرا فشار له‌ سه‌ر حوكومه‌تى فیدرالى عێراق بكرایه‌ بو چالاككردن و پێكهێنانى كۆى ده‌زگا فیدراڵیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌م قوناغه‌ كه‌ گه‌لى كوردستان له‌ ئه‌نجامى شه‌رى داعش و هه‌ل و مرجه‌ تازه‌سیاسیه‌كانى عیراق و جیهان و ناوچه‌كه‌  پشتگیرى زورى بۆ په‌یدا بوه‌ به‌تایبه‌ت  له‌عێراق و روژئاواى كوردستان. كه‌ بێگومان پێش هه‌رباسكردنێك له‌م بابه‌ته‌ دادپه‌روه‌رى یه‌كریزى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌ره‌نتى سه‌ركه‌وتنه‌، گه‌رنا ئه‌وا له‌ئه‌گه‌رى ده‌ركه‌وتنى ده‌نگى نه‌خێر ناكریت به‌ ته‌كفیرو خیانه‌ت ناوزه‌د بكریت به‌ هه‌مان شێوه‌ش ده‌نگى به‌لێ مانى كوتایى ژیانى سیاسى نیه‌ واتا ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وتنى خێروشه‌ر نیه‌ ماناى له‌كورد كه‌وتن و له‌دایكبوونى كوردبونى تره‌ به‌ڵكوو كه‌ باس له‌ دیموكراتى ده‌كرێت باس له‌ مافى تاكه‌ له‌ بڕیاردان خۆى نه‌ك هیچ حیزب و لایه‌نێك خوى به‌ خاوه‌نى ئه‌و مافه‌ بزانى كه‌ تائیستا به‌داخه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ بیركرنه‌وه‌ بوونى هه‌یه‌ له‌ خه‌یاڵدانى زۆر له‌حیزب و لایه‌ن (كه‌رتى كیوبیك له‌كه‌نه‌دا چه‌ندین جار له‌ڕپرسیدا ره‌فزى جیابونه‌ویان دا له‌ كه‌ندا).
چونكه‌ میله‌ت قه‌باره‌ى ته‌نانه‌ت له‌ ده‌نگى به‌ڵى و نه‌خێره‌كه‌ زیاتره‌ به‌م رونكردنه‌وه‌ى خواره‌وه‌:
ئه‌گه‌ر %٦٥ هه‌رێمى كوردستان مافى ده‌نگدانى هه‌بیت
%٤٠ مافى به‌شدارى سیاسى هه‌بیت واته‌ ده‌نگ بدات
%٥٠ بونمونه‌ به‌ڵى بێت
ئه‌وا به‌ لیكدانى ڕێژه‌ى سه‌دى ئه‌م  ژمارانه‌ كه‌رتى %١٠٠ بكه‌یت ئه‌وا ته‌نها
%١٣ ده‌نگى داوه‌ بۆ به‌ڵى یان نه‌خێر
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ده‌وڵه‌ت حوكمه‌ت حیزب ده‌بێت بو هه‌موان بێت وه‌زیفه‌شیان ده‌بێت چاكه‌ گشتى و ئاسوده‌ى مادى و مه‌عنه‌وى بۆحه‌ڵ بێت