02/05/2018

ئەمشەو رۆما و لیڤەرپوڵ شەڕ لەسەر یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگ دەکەن

328 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە خولى یانە پاڵەوانەکان، رۆما و لیڤەرپوڵ شەڕ لەسەر گەیشتن بە یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەک، رۆماى ئیتاڵى لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ میواندارى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى دەکات.

رۆما پێویستى بە ریمۆنتادایەکى ترە بۆ ئەوەى سەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى خولەکە بەدەستبهێنێت، دواى ئەوەى لە یارى چووندا لە یاریگاى ئەنفیڵد، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە پێنج گۆڵ بە لیڤەرپوڵ دۆڕا.

براوەى ئەم دوو یانەیە لە یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا رووبەڕووى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەبێتەوە و بریارە یارییەکەش لە ٢٦ى ئەم مانگەدا لە کێڤى پایتەختى ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت.

 

گ . ف