02/05/2018

راهێنەرى پورتوگال: تەنیا کریستیانۆ گەیشتنى بە مۆندیال مسۆگەرکردووە

1339 جار خوێندراوەتەوە

راهێنەرى پورتوگال ئاشکرایکرد تەنیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێگەى خۆى لە پێکهاتەى هەڵبژاردەکەیدا بۆ مۆندیال مسۆگەرکردووە.

فرناندۆ سانتۆسى راهێنەرى پورتوگال رایگەیاندووە هیچ یاریزانێک بەهۆى سۆزەوە بانگهێشت ناکرێت بۆ ریزى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى و بەدیاریکراوى ئەو یاریزانانەى لە بردنەوەى جامى یۆرى ٢٠١٦ى فەڕەنسادا بەشداربوون.

 

سانتۆس دەڵێت "ناتوانم بەسۆزبم لە کاتى هەڵبژاردنى یاریزانەکان بەهۆى ئەوەى لە یۆرۆى ٢٠١٦دا کردوویانە، دەتوانم بڵێم تەنیا یەک یاریزان هەیە گومانم نییە لە بانگهێشتکردنى ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆیە".

پورتوگال لە کۆمەڵەى دووەمى مۆندیالى ٢٠١٨دایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و مەغریب و ئێرانى لەگەڵدایە و بڕیاریشە پاڵەوانێتییەکە لە ١٤ى حوزەیرانى داهاتوو لە روسیا دەستپێبکات.

 

گ . ف

فرناندۆ سانتۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

فرناندۆ سانتۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ