02/05/2018

تۆماس مۆلەر: بەهۆى ناوبژیوانەوە دەرنەکراین لە چامپیۆنز لیگدا

12049 جار خوێندراوەتەوە

تۆماس مۆلەرى هێرشبەرى بایرن میونشن رەتیدەکاتەوە بەهۆى هەڵەى ناوبژیوانییەوە ماڵئاواییان لە چامپیۆنز لیگ کردبێت.

لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کە رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، تۆماس مۆلەرى هێرشبەرى بایرن میونشن پاش دەرکرانى یانەکەى لەسەر دەستى ریاڵ مەدرید لە قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا دەڵێت "پێموایە ناوبژیوانى بە کارێکى زۆر باش هەستا و ئێمە بەهۆى ناوبژیوانەوە نەدۆڕاین، کیلۆر ناڤاسى گۆڵچى ریاڵ مەدرید ئاستێکى بەرزى پێشکەش کرد و چەند جارێک یانەکەى رزگارکرد".

مۆلەر پێیوایە هیچ بیانویەکیان نییە بۆ دۆڕاندنەکەیان و ئاماژە بەوە دەکات لە یارى چووندا بە شێوەیەکى باش یارییان کرد، بەڵام نەیانتوانى گۆڵ تۆماربکەن و رووبەڕووبوونەوەکە ببەنەوە.

 

گ . ف