02/05/2018

ئەندریا پێرلۆ یارى ماڵئاوایى ئەنجام دەدات

2140 جار خوێندراوەتەوە

ئەندیا پێرلۆ یارى ماڵئاوایى ئەنجام دەدات و ناوى ئەو یاریزانانەش ئاشکرا دەکات کە بەشدارى لە یارییەکەدا دەکەن.

لە ٢١ى ئەم مانگەدا، ئەندریا پێرلۆى ئیتاڵى، یاریزانى پێشووى یانەکانى یۆڤانتۆس و میلانى ئیتاڵى یارى ماڵئاواییکردن و وازهێنانى لە یاریکردن ئەنجام دەدات و چەند یاریزانێکى ئێستا و پێشووى تۆپى پێى جیهان بەشدارى تێدادەکەن.

پێرلۆ ناوى ٤٥ یاریزانى ئاشکراکردووە، کە بەشدارى لە یارییەکەدا دەکەن و چەندین ئەستێرەى ئێستا و پێشووى تۆپى پێى لەخۆگرتووە، کە دیارترینیان بوفۆن و کەنەڤارۆ و کافۆ و ماڵدینى و نێستا و لامپارد و سیدۆرف و گاتۆسۆن.

پێرلۆ بۆ هێڵى هێرشبردن دێل پێرۆ و ئینزاگى و تۆتى بانگهێشتکردووە و سایتى فوتبۆڵى ئیتاڵیش ئاماژەى بەوە کردووە، هێشتا پێرلۆ ناوى چەند یاریزانێکى ترى ئاشکرا نەکردووە، کە بڕیارە بەشدارى لە یارییەکەدا بکەن.

 

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکان تا ئێستا بەم شێوەیەیە:

گۆڵچى: بوفۆن، دیدا، ستورارى، ئەبیاتى.

بەرگرى: ئەدانى، بارزالى، بۆنێرا، بۆنۆچى، کەنەڤارۆ، کافۆ، کیلینى، کۆستاکۆرتا، ڤاڤالى، ڤێرارا، گرۆسۆ، بانکۆلۆڤسکى، کالادزە، لیشچتاینەر، ماڵدینى، ماتیراتزى، نێستا، ئۆدۆ، سێرجینیۆ، سیمیچ، زامبرۆتا.

ناوەڕاست: ئەلبەرتینى، ئەمبرۆزینى، بارونیۆ، برۆکى، کامۆرانێزى، دى رۆسى، دیامانتى، گاتۆسۆ، لامپارد، لیۆناردۆ، مارکیزیۆ، پیپى، پیرۆتا، رۆى کۆستا، سیدۆرف، ڤیراتى، دیانا.

هێرشبەر: ئەلکساندەر دێل پێرۆ، پیپۆ ئینزاگى، فرانشیسکۆ تۆتى.

 

گ . ف