01/05/2018

لێدوانی یۆب هاینکس پاش کرانە دەرەوەى بایرن میونشن لە چامپیۆنز لیگ

16216 جار خوێندراوەتەوە

یۆب هاینکسی راهێنەری بایرن میونشن وازهێنانی خۆی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەکاری راهێنەرایەتی راگەیاند و تەئکیدیشی کردەوە کە ئەوان شایستەى یاریی کۆتایی بون.

پاش یەکسان بونی بایرن لەگەڵ ریاڵ و کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ، یۆب هاینکس بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

هاینکس تەئکیدی کردەوە کە ئەمە دواین یاریی ئەو بوە وەک راهێنەر لە خولەکانی ئەوروپا و پاش کۆتایی هاتنی خولی ئەڵمانیا بە یەکجاری واز لەکاری راهێنەرایەتی دەهێنێت.

وتیشی: ئەمجارە لە بریاری وازهێنان پەشیمان نابمەوە و بە یەکجاری دووردەکەومەوە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا یۆب هاینکس ئاماژەى بەوەدا کە ریاڵ هیچی بەرامبەر بایرن نەکردوە لە هێرشی هەڵگەراوە زیاتر.

تەئکیدیشی کردەوە کە یانەکەى یارییەکی نمونەیی پێشکەش کردوەو شایستەى یاریی کۆتایی بوە.