سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. رەشەبایەکی بەهێز سەقفی خانووەکان لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت

فۆتۆ: 
2021-07-02

6860 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رەشەبایەکی بەهێزەوە کە لە بەشێک لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی چین هەڵیکردووە، سەقفی کۆمەڵێك خانوو لێبووەتەوە و تێكشکاوە، ئەمەش بووەتە مایەی ترس بۆ ئەو پیادانەی بە شەقامەکەدا دەڕۆشتن لەو کاتەدا.


وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ماڵپەڕی "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست"ی چینی بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتوە کە ئەو رەشەبا بەهێزە چەند زیانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی شاندۆنگ داوە کە رۆژهەڵاتی چیندا.

ئەو رەشەبایە هۆکاربوو بۆئەوەی بەشێک لە سەقفی ماڵەکان بڕووخێت و پارچەکانی بدات بەسەر ئەو پیادانەی کە لەسەر شەقامەکەن.

هەروەها لە ڤیدیۆکەدا ساتی کەوتنی عامود و گڵۆپ و سیاجی سەر شەقامەکان دەرکەوتووە.