سەردێڕ:

'سوپای ئێران سنووری عێراق دەبەزێنێت'

فۆتۆ: 
2021-07-01

2163 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە لیوای ٨ی پاسەوانی سنوور بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، هێزەکانی پاسداری ئێران لە سنووری خانەقین سنووریان بەزاندووە و هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.


 ئەو چاوگە ئامەژەی بەوەشکردووە، لە گوندی قەڵەمە لە باکوری خانەقین دوو ڕانەمەڕیان بردووە کە هی دوو هاوڵاتی کوردی کاکەیی بوون، پۆلیسی پاسەوانی سنوور پێش گەیاندنی بە خاکی ئێران یەکێک لە ڕانەمەڕەکانیان وەرگرتووەتەوە.

هاوکات، لەکاتی گەڕاندنەوەی رانەمەڕەکاندا پازدارێکیشیان لەگەڵیدا دەستگیرکردووە، بەڵام یەکێکی تریان براوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو چاوگە،  دواتر بە ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی لیوای ٨ی پاسەوانی سنوور و سوپای ئێران لە ناوچەکە، ئەندامەکەی سوپای پاسداران بەرامبەر وەرگرتنەوەی ڕانە مەڕەکە ئازاد کراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەلایەن هێزە سەربازیی و ئاسمانییەکانی عێراق و تورکیاوە ساڵانە و بەبەردەوامی سنووری عێراق دەبەزێننن و بۆ چەندینجاریش لە قوڵایی خاکی عێڕاقدا چالاکییە سەربازییەکانیان ئەنجامدەدەن.