سەردێڕ:

وڵاتێکی عەرەبی دەرمانێکی دژە کۆرۆنای بەرهەمهێنا

فۆتۆ: 
2021-07-01

1988 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و خۆپارێزی کۆمەڵگەی ئیمارات رایگەیاند، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کلینکی دەرمانی دژە کۆرۆنای "سۆترۆفیماپ"ی پەرەپێدراوی ئەو وڵاتە کاریگەری ئەرێنی تۆمار کردووە.


وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە ١٦ی حوزەیران، دەرمانی سۆترۆفیماپی ئیماراتی بۆ ٦٥٨ نەخۆش بەکارهێنراوە و ٩٧٪ی ئەو کەسانەی وەریانگرتووە لەماوەی یەک هەفتەدا تەندروستیان بەرەو باشتر چووە و نزیکبوونەتەوە لە چاکبوونەوەی تەواو.

بەگوێرەی راگەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئیمارات، ئەوانەی کە دەرمانی سۆترۆفیمابیان وەرگرتووه لەو کەسانەن کە نەخۆشی مەترسیدار و درێژخایەنی وەک  شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی گورچیلە و دڵ و شەکرە و پەستانی خوێنیان هەبووە.

سۆترۆفیماپ سەر بەخێزانی ئەو دەرمانانەیە کە بە دژەتەنی یەک نەژادی ناسراون و دەژتەنی سروشتی لە جەستەدا دروستدەکەن بۆ بەرگریکردن لە پەتا گوازراوەکان. دەرمانەکە لە دوو دژە تەن پێکهاتووە و ئەگەرکانی توشبوون بە کۆرۆنا کەمدەکەنەوە بەتایبەتی دۆخی ئەو کەسانەی پێویستیان بە داخڵکردن لە نەخۆشخانەکان و چاودێری چڕهەیە.

مـ ، کـ                   

 کـ ، ئـ