سەردێڕ:

ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم راگەیەندرا

فۆتۆ: 
2021-07-01

395 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٧٢٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٦٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.


وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٢٩ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو رێژەیەش، لە ھەولێر ١٩٧ حاڵەت، سلێمانی ٢٠٠ حاڵەت، دھۆک ٢٦٠ حاڵه‌ت، گه‌رمیان ٦٩ حاڵه‌ت و سێ کەسیش لە هەڵەبجە توشێ ڤایرۆسەکە بوون، ٤٦٤ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.

هاوکات، هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە پێنج حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆک، سێ حاڵەتیش له‌ پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.

راشیگەیاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٨٦ ھەزار و ٤٤٥ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٤٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.