سەردێڕ:

لەبارەی گۆڕانەکانی کەش و هەوا لە روسیا و جیهان هۆشداری دەدرێت

فۆتۆ: 
2021-07-01

616 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگای فیزیای بەرگە هەوا لە روسیا رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو وڵاتە کەش و هەوای کیشوەری بەشێوەی پلەبەندی دەگۆڕێت و بەمەش دوای دەیان ساڵ بەفربارین دەبێتە دیاردەیەکی دەگمەن لەو وڵاتە.


ڤلادیمێر سیمیۆنۆڤ جێگری بەڕێوەبەری پەیمانگای فیزیای بەرگە هەوا لە روسیا بە رادیۆی "دەنگی مۆسکۆ"ی راگەیاند، جیاوازی پلەکانی گەرما لەنێوان هاوین و زستاندا لە بەشی ئەوروپی روسیا کەمدەبێتەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە کەش وهەوا بەرەو ئاستی مامناوەندی دەچێت هەروەکچۆن لە خۆرئاوای ئەوروپا رویداوە.

ماڵپەڕی روسیالیەوم RTی عەرەبی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەش و هەوا لەدوای ٣٠ -٤٠ ساڵی دیکە پلەی گەرمی لە وەرزی زستاندا لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا لە نێوان سفر پلەی سەدەی بۆ سێ پلەی سەدی دەبێت لە رۆژدا و شەوانەش بۆ سێ پلە خوار سفرەوە دادەبەزێت.

شارەزایان دەشڵێن، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت لە دەیان ساڵی داهاتوودا بەفربارین دەبێتە دیاردەیەکی دەگمەن لە  روسیا، چونکە دوای ماوەیەک لە بارینی دەتوێتەوە هەروەکچۆن لە وارسۆی پایتەخت پۆڵەندا رویداوە.

ئەلیکسەندەر شۆفالۆف سەرۆکی ناوەندی پێشبینییەکانی کاشناسی "METEO TV" ئاماژەی بەوەدا، لە داهاتوودا پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری جیهاندا پێنج پلە بەرزدەبێتەوە و ئەمەش کارەساتە بەسەریدا دێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەناوچە کەمەرییەکان و ئەو ناوچانەی بیابانیان زۆرە برسێتیەک بڵاودەبێتەوە کە پێشتر بوونی نەبووە. بەمەش دیاردەی کۆچکردن بەرەو ناوچەکانی باکور دەست پێدەکات.

لەلایەن خۆیانەوە پسپۆڕانی ئەڵمانی پێشبیندەکەن گۆڕانێکی بەرچاو لە ژیانی نیوەی دانیشتوانی زەوی روودەدات، کاتێک پلەکانی گەرمی گۆی زەوی ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبنەوە، بەمەش لە بەستەڵەکەکانی باکور و باشور بەشێوەیەکی خێرا دەتوێنەوە و تەوژمە ئاوییەکانی زەریای ئەتڵەسی ساردتردەبن و لەناوچە کەمەرییەکان باران کەم دەبارێت و دارستانەکانی ئەمازۆن دەبن بە ناوچەی ساڤانای کەمەری کە ساڵانە کەمتر لە ٩٠٠ میللی لیتر بارانی لێدەبارێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ١٩٠ وڵات پەیماننامەی پاریسیان بۆ کەش و هەوا واژۆکرد بە ئامانجی کەمکردنەوەی فڕێدانی کاربۆن بۆ ناو بەرگەهەوای زەوی و دووبارە گونجاندنی تەکنەلۆجیا لەگەڵ گۆڕاناکرییەکانی کەش و هەوا، بەمەش پێشبینیدەکرێت سەرچاوەکانی وزەی نوێ جۆراوجۆردەکرێن.

کـ ، ئـ