سەردێڕ:

کازمی: بۆ پاراستنی عێراق لە هێرشی گروپە چەکدارییەکان پێویستیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ ناتۆ هەیە

فۆتۆ: 
2021-07-01

600 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی ناوچەکە بەندە بە پەیڕەوکردن و پابەندبوون بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و رێزگرتن لەسەرەوەری وڵاتان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کازمی رایگەیاندووە، نابێت عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان و مینبه‌رێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دراوسێكانی و دەبێت دەستێوەرنەدرێت لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و هێرشی دوژمنکارانە لەسەر سنورەی وڵاتێک خاوەنی سەروەری خۆی بێت رابگرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، مسته‌فا كازمی له‌ باره‌گای ناتۆ له‌ به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ ینس تولتینبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ كۆبووه‌تەوە و لەبارەی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان عێراق و وڵاتانی ناتۆ گفتوگۆ‌یان كردووە.

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، له ‌ئێستادا پێویستیان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌منییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەى عێراق.

سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکردووە، بۆ به‌هێزكردنی توانای هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی عێراق له‌ دژی هێرشی چەکداریی و تاوانكاری پێویستیان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هەیە.

لەلایەن خۆیەوە، ینس تولتینبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، ئه‌ركی هێزه‌كانیان له‌ عێراق شه‌ڕكردن نییه‌، به‌ڵكو راهێنان و راوێژكارییه‌ و هه‌ر فراوانكردنێكی چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ش به‌پێی داوا و په‌سه‌ندكردن و کاری لە پێشینەی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، داعش جوڵەکانیان لە زۆرینەی ناوچەکان کەمبووەوە و کەمترین هێرش و پەلاماریان هەبوو، بەڵام لە ئێستادا هێرشەکانیان زیادی کردووە لە پارێزگای جیاوازەکانی عێراق.

مـ ، کـ

کـ ، ئـ