سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرمان لەهەرێم دادەبەزن

فۆتۆ: 
2021-07-01

662 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی ٣٠ حوزەیران پلەکانی گەرما گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. دەشڵێت، ئەمڕۆ ١ی تەموز پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت و پێشبنیش دەکرێت لە ھەفتەی داھاتوو پلەکانی گەرما زیاتر دابەزێت.


بژار ئەکرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد، رۆژی چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقین تۆمار کراوە بەجۆرێک پلەکانی گەرما گەیشتووەتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم زۆربەی کات ساماڵ دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکان بەم شێوەیەدەبێت، هەولێر ٤٥ بە ٣٠ پلە و سلێمانی ٤٥ بە ٣٠ پلە و دهۆک ٤٤ بە ٢٩ پلە و کەرکوک ٤٨ بە ٣١ پلەدەبێت.

سبەینێ ، هەولێر ٤٥ بە ٢٩ پلە و سلێمانی  ٤٥ بە ٢٩ پلە و دهۆک ٤٤ ٢٨ پلە و کەرکوک ٤٧ بە ٣١ پلەدەبێت.

 

کـ ، ئـ