سەردێڕ:

بەکارهێنانی جامی رەش بۆ ئۆتۆمبێل تا چ رێژەیەک رێگە پێدراوە؟

فۆتۆ: 
2021-06-30

1220 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیدی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە دوێنێوە بەهەزاران نامەی بۆ نێردراوە و تیایدا پرسیارکراوە، ئایا جامڕەشکردن تاڕێژەی ٣٠% ئاساییەو رێگەپێدراوە یان نا؟


فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو و داوا لە شۆفێراندەکات، بەقسەی خاوەن دوکانی کەمالیاتەکان هەڵنەخەڵەتێن کاتێک پێیاندەڵێن ئەم یان ئەو جۆرە لەزگەیە رێژەی رەشییەکەی ٣٠%، چونکە ٣٠%ی لەزگەکە لەگەل ڕێژەکەی جامەکە خۆی کۆدەکرێتەوە کە دەگاتە سەروی ٥٠% و بەمەش توشی سزادەبن.

لە درێژەی راگەیەنراوەکەیدا کە وێنەکەیەکیشی بەمەبەستی رونکردنەوە هاوپێچکردووە دەڵێت، "ئەو وێنەیە وەڵامێکی تەواوە لەگەل کەمێک رونکردنەوەی ئێمە".

دەشڵێت، ئەو ئامێرەی کەلەوێنەکە دیارە، ئەوە ئامێری پشکنینی رێژەی جامڕەشە کەلەبەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ کاری پێدەکرێت.

لە درێژەی رونکردنەوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئەو جامەی کەلەسەری دانراوە جامێکی ئاسایی روونە، کەهی ئۆتۆمبێلی فۆردە، ئەگەر سەیری رێژەی خوێندنەوەکەی بکەن کە ٧٣.٦ی خوێندۆتەوە، ئەگەر ئەو رێژە لە ١٠٠ دەربکەین ئەوەی دەمێنێتەوە دەکاتە ٢٦.٤.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمەش بەواتای ئەوەدێت ئەو جامە خۆی رێژەی رێگاگرتنی هاتنە ناوەوەی تیشکی خۆری ٢٦.٤ە، کەواتە بۆگەیشتن بەرێژەی ٣٠% هیچی واینامێنێتەوە. هیچ لەزگەیەکیش نیە ئەو رێژە کەمە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەبو دەتوانن بیکەن، کەدڵنیام کەستان پێ ی ڕازی نابن".

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو هاتووچۆی هەرێم چەندین جار هەوڵیداوە کە بەکارهێنانی جامی رەش و تاریک قەدەغەبکات، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان بە بیانوی جیاجیا و هەندێکیش بە بیانوی ئەوەی کەسێک لە پشتیانە پابەندی رێنمایی و بڕیارەکەنەبوون.

كـ ، ئـ