سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی خواردەمەنی کەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-30

5612 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لەکۆگایەکی خواردەمەنی لە شاری دهۆک کەوتەوە و تائێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆکردنی ئاگرەکەن و هێشتا قەبارەی زیانەکان نازانرێت.


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگرێک لە کۆگایەکی خواردەمەنی لە شاری دهۆک کەوتووەتەوە و زیاتر لە پێنج تیمیش لە هێزەکانی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئار تی راگەیاند، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و هۆکاری سەرهەڵدانەکەشی نازانرێت، تائێستاش هیچ زیانییەکی گیانیی بەهۆی ئاگرەکەوە تۆمار نەکراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە دهۆک ئەوەی خستەڕوو، ئاگرەکە لە کۆگایەکی خواردەمنی کەوتوەتەوە، کە بەتەنیشیییەوە کۆگایەکی درووستکردنی ئۆکسجین هەیە و مەترسی لەسەر کۆگایەش هەیە، دەشڵێت، "تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نازانرێت بەڵام بەگوێرەی پیشبینییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە سەریهەڵداوە".

تایف گۆران - دهۆک

نـ ، غ