سەردێڕ:

کەشناسی پلەی گەرمای یەکەم رۆژی تەمموزی راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-06-30

33724 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی کەشناسی عیراق، پێشبینی پلەی گەرمای چوار رۆژی داهاتووی راگەیاند و دەڵێت، "رۆژانی پێنچ شەممە و هەینی زۆر گەرم دەبێت"، هاوکات بەهۆی گەرماوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشووی فەرمی راگەیاندراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی عیراق، پێشبینی پلەی گەرمای چوار رۆژی داهاتووی راگەیاند و دەڵێت، "رۆژانی پێنچ شەممە و هەینی زۆر گەرم دەبێت"، بەپێی راگەیەنراوەکەی دەستەی گشتی کەشناسی عیراق، بەڵام لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە پلەکانی گەرما دابەزینێکی کەم بەخۆوە دەبینێت.

ئومێد محەمەدی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، ئەگەر ئەژماری کاتژمێرەکانی نیوەڕۆش بکرێت رەنگە بگاتە سەرووی ٥٥ پلە.

وتیشی، ئەمڕۆ زۆرینەی پارێزگاکانی خوارووی عێراق لە پلەکانی گەرمادا ٥٠ پلە تێدەپەڕێنن و بەرزترین پلەش لە پارێزگاکانی بەسرە و موسەننا تۆماردەکرێت کە سەرووی ٥١ پلە دەبن، هەر بۆیە لە شارەکانی دیالە و ناسڕیە، نەجەف و بەسڕە دەوامی فەرمی راگیراوە.

روونیشیکردەوە، کەشناسی هۆشداری داوە لەوەی کە ئەگەر پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتووشدا بەو جۆرە بێت، ئەوا پشووی فەرمی ناچاری رادەگەیەنن.

هەرچی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە پلەکانی گەرما روو لە بەرزین و هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن، ناتوانن بەهۆی گەرماوە چالاکییەکان و کارەکانیان بە گونجاوی ئەنجامبدەن، پلەکانی گەرما لە هەرێمیشدا بەم جۆرەیە: دهۆک ٤٣ پلە، سلێمانی ٤٤ پلە، هەولێر ٤٥ پلە، کەرکوک ٤٧ پلەیە.

هـ.ئـ