02/05/2018

ئەمساڵ جیاوازە بۆ نەوەی دووەمی شاژنی بەریتانیا

1474 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵ جیاواز دەبێت بۆ خێزانی سەرۆکی بەریتانیا بە هۆی لەدایکبوونی سێیەم نەوەی شاژن، ناتوانن ئاهەنگ بۆ یادی لەدایکبوونی دووەم نەوە بگێڕن، ئەمەش دەبیتە جێگەی سەرسوڕمانی میدیاکان.

 بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "mirror" ئەمساڵ ئاهەنگ بۆ یادی لەدایکبوونی نەوەی دووەمی شاژن ناگێڕدرێت.

بە شێوەیەکی باو و نەریتی هەموو ساڵێک خێزانی شاژنی بەڕیتانیا لە ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکانیاندا وێنەیەکی بڵاودەکەنەوە و ئاهەنگێکی گەورە ساز دەکەن، بەڵام بۆ خێزانی شاژنی بەڕیتانیا ئەمساڵ جیاواز بووە و پڕ بوو لە ماندوو بوون .

ئەمساڵ لە بری یەکەم وێنەی ڕۆژی لەدایکبوونی وێنەیەکی یەکەم ڕۆژی خوێندنگای بڵاودەکرێتەوە، ئەمە بووە جێگەی سەرسوڕمان بەڵام شازاد ویلیام و شازادە کەیت وا بڕیاریان دابوو کە وێنەی کچەکەیان بڵاونەکەنەوە چونکە هەمیشە هەفتەیەک بەر لەو ڕۆژە وێنە ئامادە دەکەن و ئامادەکاری بۆ ئاهەنگ دەکەن، بەڵام بە هۆی لەدایکبوونی منداڵە تازەکەیان لە هەفتەی ڕابردوودا نەیانتوانی ئامادەکاری بۆ ئاهەنگ بکەن.

ل.ب