02/05/2018

بووکەڵە وەک هێمای هاتوچۆ بەکاردەهێنرێت

1591 جار خوێندراوەتەوە

لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرە بە مەبەستی چاککردنەوەی چاڵی سەر شەقامەکان سەری بووكەڵە بەکارهێنراوە.

 بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " bbc" بە مەبەستی چاککردنەوەی چاڵەکانی ڕێگا و ئاگادارکردنەوەی شۆفێر لە بوونی چاڵ بووکەڵە بەکاردەهێنرێت.

ئەو کەسەی ئەو کارەی ئەنجامداوە دەڵێت کە بێزاربووە لە چاڵی شەقامەکان و کۆبوونەوەی ئاو تێیدا بۆیە بڕیاری داوە بووک بەکاربهێنێت بۆ پڕ کردنەوەی ئەو چاڵانە تا سەرنجڕاکێش بێت و بڕیاری چاککردنەوەی بدرێت.

ئەنجومەنی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند کە چەندین جارە ئەو چاڵانە پڕ دەکرێتەوە و بەڵام کێشەکە چارەسەر نەبووە بە هۆی هێڵی شەمەندەفەری ژێر زەوییەوە.

یەکەم بووکەڵەش لەسەر یەکێک لە پردەکانی هاتوچۆ دەنرا کە سەرنجی شۆفێرەکانی ڕادەکێشا تا ئاگاداربن کە لەو جێگایەدا چاڵ هەیە، بەڵام زۆرجار ئەو بووکەڵانە دەبرێت و ناچار دەبن بووکەڵەی دیکە لە جێگەی دانبنێن.

دایتۆنا کە بووکەڵەکان لە چاڵەکاندا دادەنێت دەڵێت بۆیە بیرم لە بەکارهێنانی بووکەڵە کردەوە چونکە شتێکی نامۆیە کە لە زەوییەکەوە سەری بووکێک دیارە و شۆفێرەکان زووتر ئاگادار دەبن.

ل.ب