02/05/2018

پیاوێک بەهۆی زۆری کێشیەوە دوو ساڵ ماڵی بەجێنەهێشت

2716 جار خوێندراوەتەوە

لۆگان گۆداڵی تەمەن ٣٨ ساڵ بەهۆی زۆری کێشیەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ماڵەوە توانای چوونەدەرەوەی نەبوو، بەهۆی زۆری کێشی کە بە ئاسانی نەیدەتوانی جوڵە بکات و چەندین کێشەی تەندروستی هەبوو.

 بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "mirror" گۆداڵی بەهۆی زۆری کێشیەوە ماوەی دوو ساڵ نەیدەتوانی بچێتە دەرەوەی ماڵەکەی.

گۆداڵی کێشی ٢٦٠ کیلۆیە، خاوەنی دوو منداڵە و ناچاربووە بەهۆی زۆری کێشیەوە واز لە کارکردن بهێنێت، هەروەها چیتر نایەوێت بچێتە دەرەوەی ماڵ چونکە شەرم لە کێشی دەکات و نایەوێت خەڵک بەو جۆرە بیبینن.

گۆداڵی ڕۆژانە بڕێکی زۆر خواردنی خواردووە کە هەندێک کات گەشتۆتە نزیکەی ٦٠٠٠ کالۆری لە ڕۆژێکدا، ئەویش زیاتر بە خواردنی خواردنە خێراکان و خواردنی ناتەندروست، چەندین جار بەهۆی هەناسە توندبوونەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و کێشەی مەیینی خوێن و بەزری پەستانی بۆ دروستبووە.

پاش ڕێکخستنەوەی سیستمی خۆراک و وەرزشکردن لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا گۆداڵی توانی بڕێکی باش لە کێشی دابەزێنێت و باری تەندروستی جێگیربێت، لە ئێستاشدا کێشی ١٣٠ کیلۆیە و بەردەوامە لە گرنگیدان بە تەندروستی خۆی.

ل.ب