02/05/2018

بورجەکان.. بەختی ئەمڕۆت

20938 جار خوێندراوەتەوە

کار لەگەڵ ئەو کەسانە بکە کە لێت تێدەگەن و هەمان بیرۆکەیان هەیە بۆ کارکردن، بۆ ئەوەی بتوانیت بەباشی کار لەسەر پڕۆژەکانت بکەیت.


ئەگەر دەتەوێت شێوازی ژیانت بگۆڕیت ئەوا دەبێت لە پێشدا بە وردی بیربکەیتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی دروست بنێیت.


بە باشی لە هەموو ئەو شتانە تێدەگەیت کە دێنە ڕێگات و دەزانیت ئەرك و مافەکانت چین و دەتوانیت بڕیاری دروست بدەیت.


پلانێکی نوێ دادەنێیت بۆ کارکردن و هەوڵدەدەیت لە ڕێگایەوە کارەکانت زیاتر پەرە پێبدەیت و بەرەوپێش بچیت.


هەست بە دڵڕاوكێ دەکەیت بەهۆی شێوازی هەڵسوکەوتی هاوسەکەرەتەوە و هەوڵدەدەیت هۆکاری ئەم گۆڕانە بزانیت.


هەوڵبدە لە کۆتایی هەفتەدا گەشتێك بکەیت و کات بە تەنها بەسەر بەریت تا بتوانیت بیرۆکەکانت ڕێك بخەیت و مێشکت ئارام بکەیتەوە.


ئەم مانگە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچیت و بەڕێوەبەری کارەکەت قایل دەکەیت بەوەی کار لەسەر پڕۆژەی نوێ بکەن و کۆمەڵێك گۆڕانکاری ئەنجام بدەن.


کەسێك دێتە ژیانتەوە کە کەسێکێ ڕاستگۆیە و هەستەکانی بە تەواوتی دەردەبڕێت، هەوڵبدە پارێزگاری لێ بکەیت و هەرگیز نەهێڵیت بڕوات.


هەموو جۆرەکانی وەرزش بەسوودن و ئەنجامی باشیان هەیە بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی بۆیە پشتگوێی مەخە.


هەست دەکەیت هەندێك لە هاوپیشەکانت بە ساردی مامەڵەت لەگەڵدا دەکەن ئەمە تووشی بێتاقەتیت دەکات و هەوڵدەدەیت ماوەیەك دووربکەویتەوە.


سروشتی پەیوەندیت لەگەڵ کەسە نزیکەکانتدا دیاری بکە و ڕێگە مەدە هیچ هەڵە تێگەیشتنێك دروستببێت.


ڕۆژێکی خۆشە بۆ تۆ، پلان بۆ کۆتایی هەفتە دادەنێیت و بیر لەوە دەکەیتەوە کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر ببەیت.

ژ.ن