02/05/2018

چۆنیەتی ئامادەکردنی هێلکە بە گۆشت بۆ بەیانیان

2746 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس ئارەزوو دەکات بەیانیان هێلکە بە شێوازی جیاواز ئامادە بکات و لەگەڵ کەرەستەی دیکەدا تێکەڵ بکات، بۆیە دەتوانن لەگەڵ گۆشت بە چەند هەنگاوێکی ئاسان ئامادەی بکەن و چێژی لێ وەربگرن.

 پێداویستییەکان:

٢٥٠گرام گۆشت وردکراو یان بە قیمە

پێنج هێلکە

یەك پیاز وردکراو

سێ کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون

خوێ و بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو

شێوازی ئامادەکردن:

زەیتی زەیتونەکە بکەرە تاوەیەکەوە و پیازەکەی تێبکە و سووری بکەرەوە.

ئینجا گۆشتەکەی تێبکە و خوێ و بیبەرەکە بکە بەسەریدا و سووری بکەرەوە.

پاش ئەوەی گۆشتەکە ئامادەبوو، هێلکەکان بشکێنە و لە چوار بۆ پێنج شوێندا دایبنێ لەسەر گۆشتەکە و ئاگرەکەی کز بکە تا هێلکەکان توند دەبنەوە و پێشکەش دەکرێت.

ژ.ن