01/05/2018

توێژینەوەیەك باشترین تەمەن بۆ فێربوونی زمانی بیانی دیاریدەکات

8248 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەك کە ڕۆژی سێشەممە ئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە باشترین تەمەنی دیاریکردووە بۆ فێربوونی زمانی بیانی.

 توێژینەوەکە کە زانکۆی "ئێم ئەی تی" ئەمەریکی ئەنجامیداوە و ماڵپەڕی"سکای نیوز"ئاماژەی پێداوە دەریدەخات، باشترین تەمەن بۆ فێربوونی زمانی بیانی تەمەنی ١٠ ساڵییە.

لە توێژینەوەکە زیاتر لە ٦٧٠ هەزار کەس لە تەمەنی جیاواز و ناسنامەی جیاوازەوە بەشداربوون، بەگوێرەی ئەنجامەکان توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە، باشترین تەمەن بۆ فێربوونی زمان تەمەنی ١٠ ساڵییە و  ئەم کەسانە تواناکانی فێربوونیان باشە لە تەمەنی ١٧ بۆ ١٨ ساڵی بەڵام لەم تەمەنەدا تا ڕاددەیەك کەمتر دەبێتەوە.

ژ.ن