01/05/2018

خواردنی برنج و مەعکەرۆنی زیانی بۆ تەندروستی ژنان دەبێت

4411 جار خوێندراوەتەوە

 توێژینەوەیەکی بەریتانی نوێ گەشتووە بەو ئەنجامەی، زۆر خواردنی کاربۆهیدرات لە ژەمە خۆراکییەکاندا ئەگەری هەیە ببێتەهۆی زوو وەستانی سووڕی مانگانە کە بە تەمەنی نا ئومێدی ناودەبرێت.

توێژینەوەکە کە ماڵپەڕی "بی بی سی" عەرەبی بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، پەیوەندی هەیە لە نێوان مەعکەرۆنی و برنج لەگەڵ وەستانی سووڕی مانگانە لە تەمەنێکی زوودا بە نزیکەیی ساڵ و نیوێك پێش ئەو کاتەی کە خانمان بەگشتی دەچنە قۆناغی نائومێدییەوە کە تەمەنی ٥١ ساڵییە.

هەروەها ئەو توێژینەوەیە کە لە زانکۆی لیدز ئەنجامدراوە و ٩١٤ ژنی وەرگرتووە لە ئەمەریکا، ئەوەی خستووەتە ڕوو، سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماسی، بەزالیا، فاسۆلیا کاریگەری هەیە لەسەر دواخستنی وەستانی سووڕی مانگانە.

ژ.ن