01/05/2018

بۆ تەندروستییەکی باش ڕۆژانە گرنگی بەم خۆراکانە بدە

4288 جار خوێندراوەتەوە

 بە مەبەستی بوونی تەندروستییەکی باش پێویستە ڕۆژانە گرنگی بە هەندێک خۆراک بدرێت، وەک سێو و چای سەوز.

 ماڵپەڕی "boldsky" چەند خۆراکێکی دیاریکردووە کە پێویستە ڕۆژانە گرنگییان پێبدرێت.

-خواردنەوەی کوپێک چای سەوز لە بەیانیاندا چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە چونکە دژە ئۆکسیدە و بەرگری لەش زیاد دەکات، هەروەها سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.

-بە گوێرەی زانستی خۆراکی جیهانی یەکێک لە باشترین خۆراکەکان کە پێویستە ڕۆژانە گرنگی تایبەتی پێبدرێت شۆفانە، چونکە یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکر دەدات لە خوێندا و هەروەها بە گشتی تەندروستی دڵ دەپارێزێت.

-سێو بە باشترینی میوەکان ناسراوە کە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ڤیتامین و ئاسن و ماددەی دژە ئۆکسیدە، بە گشتی تەندروستی جەستە دەپارێزێت و خواردنی سێو ڕۆژانە بە بەردەوامی بۆ ماوەی شەش مانگ ئاستی کۆلیسترۆل بە تەواوی ڕێکدەخاتەوە.

-گرنگیدان بە خواردنی سەوزە ڕۆژانە یارمەتی دابینکردنی ڤیتامینی پێویست و زینک و کالسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم دەدات.

-بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان دەبێت ڕۆژانە گرنگی بدرێت بە خواردنی هێلکە و مریشک و ماسی، کە بڕی پێویست پرۆتین دابین دەکەن.

بۆ پاراستنی جەستە لە تووشبوون بە خانە شێرپەنجەییەکان خواردنی تەماتە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە.

ل.ب