13/06/2017
11185 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لێبوردن دەکات لەبارەی
بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی کەسێک بەهۆی خۆراکی ژەهراوییەوە و دەڵێت هیچ کەسێک
بەهۆی ژەهراوی بوونەکەوە گیانی لەدەست نەداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا تەندروستی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە "دوابه‌دوای
ڕووداوی دوێنی ئێواره له ژه‌هراوی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی كه‌مپی نوێی
خازر به‌ناوی (U2) كه تیادا (٨٢٥) كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه ژه‌هراوی
بوون و (٦٣٨) كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر خه‌وێنران و چاره‌سه‌ری پێویستیان
بۆ كرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یەندرا كه‌وا منداڵێك گیانی له‌ده‌ست
داوه، دوای لێكۆلێنه‌وه‌ی وورد له دوێنی شه‌وه‌وه تا ئێستا بۆ مان ده‌ركه‌وت كه‌وا
ئه‌م منداڵه له‌باری شۆك و پووكانه‌وه‌ی ته‌واو دابووه و گه‌یەندراوه‌ته نه‌خۆشخانه
و گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه".
تەندروستی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئێستا باری تەندروستی ئەو منداڵە
جێگیرترە و هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان نه‌بووه.
جەخت لەسەر ئەوەشکراوەیەوە کە
"وێڕای ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه داوای لێبوردن له په‌له‌كردنی پێدانی
زانیاری و نادروستی گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌ین".
ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو، فاخر کرمانجی وتەبێژی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند
بەهۆی خواردنەوە نزیکەی ٨٠٠ کەس لە کەمپەکانی خازردا ژەهراوی بوون دوو کەس گیانیان
لە دەستداوە.
ئەمڕۆش نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند،
٨٢٥ ئاوارە ژەهراوی بوون و منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
جەختیشی لەسەر ئەوەشکردەوە، کە ئەوان پێشتر داوایانکردوە کە خواردنی ئامادەکراو
نەدرێتە ئاوارەکان و دوێنێ لە کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانییەوە خواردن ئامادەکراوە لە چێشتخانەیەکدا
و لە کاتژمێر ١ ی دوانیوەڕۆوە نێردراوە بۆ کەمپەکان و لە قاپی پلاستیکیدابووە و دوای
کاتژمێر ٤ ی ئێوارە دراوە بە ئاوارەکان و بەوهۆیەشەوە ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان نەخۆشکەوتوون.
م.ر