بەپەلە

ئاسایشی سلێمانی: دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆ جگەری مریشکدا گیرا

ئاسایشی سلێمانی: دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆ جگەری مریشکدا گیرا
13/06/2017

16939 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مەرزی باشماخ دەستیان گرتووە بەسەر ٥٠٠ کیلۆ جگەری مریشکدا کە خاوەنەکەی ویستوویەتی بە قاچاغ بیهێنێتە ناو بازاڕەکانی هەرێم.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی ئەم مانگە لە سنوری مەرزی باشماخ دەستیان گرتووە بەسەر تانکەرێکی سوتەمەنیدا کە بڕی ٥٠٠ کیلۆ جگەری مریشکی بەستوو لەناو تانکەرەکەیدا شاردرابووەوە.

هەروەها وتیشی، جگەرەکە هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبووە و خاوەنەکەی بەنیاز بووە بە قاچاخ بیهێنێتە بازاڕەکانی هەرێم و ساغی بکاتەوە، لە ئەنجامدا و بە فەرمانی دادوەر دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە لیژنەکانیان دەستیان بەسەر زیاتر لە ٧٠٠ کیلۆگرام خورماى بەسەرچوودا گرتووە، بەڵام کەسیان نە بە دەستگیرکردن یان غەرامەکردن سزا نەداوە.

ک.ئ