بەپەلە

جەمیل بایک: نابێت هیچ کەسێک دژی ڕیفراندۆمی هەرێم بووەستێتەوە

جەمیل بایک: نابێت هیچ کەسێک دژی ڕیفراندۆمی هەرێم بووەستێتەوە
جەمیل بایک
13/06/2017

21466 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جەمیل بایک ڕایگەیاند، ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان مافێکی دیموکراسییە و نابێت هیچ کەسێک لە دژی بووەستێتەوە، بەڵام پێدەچێت پرسەکە پشتگیرییەکی گەورەی لێنەکرێت.

جەمیل بایک هاوسەرۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە بە میدیاکانی پەکەکەی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە ڕیفراندۆم مافێکی دیموکراسییە، بەڵام بەهۆی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەن پێناچێت ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو بێت.

هاوسەرۆکى کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ڕێفراندۆم پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەدا لە ژێر فشاردایە.

لە کۆبوونەوەکەى ڕۆژی ٧ى ئەم مانگەى پیرمامدا، بارزانى و لایەنە ساسییەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ ڕۆژی ٢٥ى مانگی ئەیلولیان بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم دیاریکرد.

ئەوەش کاردانەوەی دەرەکی بەدوای خۆیدا هێنا و هەریەکە لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ڕوسیا، تورکیا و ئێران پشتگیری خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دەربڕی.

ک.ئ