11/06/2017
27052 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێشکەشکارى بەناوبانگى
بەریتانى ڕیچارد هامۆند کە بەرنامەى (گەشتى گەورە) بۆ پیشاندانى تواناى ئۆتۆمبێلەکان
پێشکەش دەکات و بەرنامەکانى بینەرێکى زۆرى هەیە لە سەر ئاستى جیهان، لە دواى وەرگەڕان
و سوتانی ئۆتۆمبێلە دوو ملیۆن دۆلارییەکەى، خۆى بە سەلامەتی ڕزگاری بوو.
ڕیچارد هامۆندى تەمەن
٤٧ ساڵ، لە کاتى ڕووداوەکەدا سەرقاڵى تاقیکردنەوەى ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی بووە کە
نرخەکەى زیاتر بووە لە ٢ ملیۆن دۆلار.
وەک لە ڤیدیۆکەدا
دەردەکەوێـت ئۆتۆمبێلەکە لەدواى وەرگەڕانى گڕدەگرێت بەڵام دواى برینداربوونى سەرى لە
چەندشوێنێکەوە، هامۆند ڕزگاری بووە.
ڕووداوەکەش لە کاتى
تۆمارکردنى یەکێک لە بەرنامەکانیدا بووە.
هـ،ڕ