10/06/2017
8884 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارى ئەنگوستیلە یەکێکە لە یاریە دێرینەکانى کورد
لە ساڵانى شەستەکانەوە لە قەزاى ڕەواندز سەریهەڵداوە و لەنێوان دوو گروپدا دەکرێت و
لەلایەن چەند کەسێکەوە سەرپەرشتى دەکرێت.
جگە لە خەڵکى ناوچەکە لە کەرکوک و چەمچەماڵ و چۆمان
و ناوچەى دیکەشەوە دێن و بەشدارى لە یاریەکەدا دەکەن.
جگە لە گەنجان هاوکات کەسانى بەتەمەنیش بەشدارى
یاریەکان دەکەن و ململانێکان لە نێوان ناوچەکاندا زیاتر گڕوتینى بە یارى ئەنگوستیلە
داوە.
یارى ئەنگوستیلە تایبەت کراوە بە مانگى ڕەمەزان
و لە شەواندا ئەنجام دەدرێت، بەشێک لە چێشتخانەکانیش لەو کاتەدا دوکانەکانیان بەڕووى
میوانان و خەڵکى ناوچەکەدا دەکەنەوە و بژێوى ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە.
لە یارى ئەنگوستیلەدا نوێنەرى گروپێکیان ئەنگوستیلەکە
دەشارێتەوە و دەبێت گروپى بەرانبەر بیدۆزێتەوە ئەگەر نا ئەوا گروپى بەرامبەر خاڵێک
بەدەست دەهێنێت.
ع.م