09/06/2017
29332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمەڵێك خۆراك هەن کە گرنگن بۆئەوەی لە پارشێودا
بخورێن، چونکە یارمەتیدەرن لە شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی تینوێتی بەتایبەت لەکاتی
ڕۆژووگرتندا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەتافیت، ئاماژە بە
کۆمەڵێك لەو خۆراکانە کراوە کە بڕێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە و بەسوودن بۆ جەستەی مرۆڤ، لەوانەش:
خەیار:
بە یەکێك لەو سەوزانە دادەندرێت کە هەستی تینوێتی
کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش.
میوە:
میوە بەگشتی بڕێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیدا هەیە،
بۆیە خواردنی میوە وادەکات پێویستی جەستە بۆ ئاو پڕببێتەوە و هەستی تینوێتی کەمدەکابێتەوە
بەتایبەت میوەکانی وەك، شوتی، سێو، مۆز و هتد.
ماست:
بە یەکێك لەو خۆراکانە دادەندرێت کە یارمەتیدەرە
لە شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی هەستی تینوێتی لە ڕۆژدا.