بەپەلە

وێنە.. هێنانی بەفر لە لوتکەی چیاکانەوە بەمەبەستی فرۆشتنی

وێنە.. هێنانی بەفر لە لوتکەی چیاکانەوە بەمەبەستی فرۆشتنی
08/06/2017

34228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاماڵ ئەحمەد - باڵەکایەتی

چیای بەردەبووک یەکێکە لە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، هێشتا بەفر لێرە سپی دەچێتەوە ئەمە تەنیا دیمەنێک نییە بۆ جوانیی بەڵکو بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەم دەڤەرە بژێوی ژیانیان لەڕێی فرۆشتنی کۆڵە بەفرەوە دابیندەکەن.

ئەو پیاوانەی بەیانییەکی زوو چوونەتە ناو کەویە بەفرەکانەوە، بەرهەمی رۆژێکیان دەپێچنەوە و دەچن لە شار دەیفرۆشن.

محەمەد فەرمانبەری خانەنشینە و باوکی ١٠ منداڵە، ئێستا کە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی بە چەند مانگ دوادەکەوێ، محەمەد لەڕێی فرۆشتنی بەفرەوە خەرجی رۆژانەی خێزانەکەی دابیندەکات.

ساڵانی زوو لەناو کوردەواریدا کە هێشتا بەفرگر و ئامێرە کارەباییەکان نەهاتبوو، بەفر فرۆشتن یەکێکبووە لە پیشەکان، ئەوانەی دەچوون لە کوێستان بەفریان دەهێنا دەیانفرۆشتنەوە هەندێجار بە پارە و هەندێجار لەبەرامبەر گەنم و جۆ دەیانگۆڕییەوە.

بەدرێژای ساڵ بەفر لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی دەمێنێتەوە بەفرەکە جگە لە فرۆشتن هاوکات کەویە بەفر و ئەشکەوتە بەفرینەکان بوونەتە مایەی ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوخۆی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.

ب.ح