بەپەلە

وردەکاری بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بارزانی لەگەڵ لایەنەکان

وردەکاری بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بارزانی لەگەڵ لایەنەکان
07/06/2017

6577 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆبوونەوەى بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا رۆژێک بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم  دیاریکراو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ڕاسپێردرا.

لە ڕاگەیەنراوى کۆتایى کۆبوونەوەکەش ئاماژە بەوە کراوە کە بارزانی و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:

ڕۆژی ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاریكرا.

هەر لە ڕۆژی كۆتایی كۆبوونەوەكە هەتا كاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لایەنەكان كار بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بكەن. ئەوەش لەپێناو بەدەستهێنانی كۆدەنگی نیشتمانی.

جەخت لەسەر چاككردنەوەی بژێویی ژیانی خەڵك و ئاوڕدانەوە لە كێشە ئابورییەكانی هاوڵاتیانی كوردستان و موچەخۆران كرایەوە.

بڕیاردرا بە پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتی بارزانی.

بڕیاردرا تا ١٢ـی ٦ی ٢٠١٧ پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن.

هاوکات سەرۆکایەتى هەرێم ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی بە مەرسومێکى هەرێمى، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم  لەکاتی خۆیاندا.

سەرچاوەیەکیش لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێم بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند دەتوانن لە ٢٥ى ئەیلولدا ریفراندۆم ئەنجام بدەن.

پێشتریش بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى ڕەتیانکردەوە بەشدارى کۆبوونەوەکەى بارزانى و لایەنە سیاسییەکان بکەن و داوایان کرد پەرلەمانى کوردستان کارا بکرێتەوە.

ع.م